ئەمڕۆ لەم ووڵاتانی یەكەم رۆژی رەمەزانە

06/06/2016 - 08:54 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

 

 

ئەمڕۆ (6/6/2016) دووشەممە لەژمارەیەك ووڵاتانی جیهان وەك یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان دەستنیشان كرا.
بەپێی بەیاننامەیەكی دیوانی شاهانەی سعودییە، ئەمڕۆ (6/6) وەك یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی ساڵی (2016) دەستنیشان كراوە.
ئەمەو ئەمڕۆ لەهەریەكە لە ووڵاتانی (سعودییەو میسرو ئیمارات و قەتەرو كوەیت و بەحرێن و ئەردەن و لوبنان و سوریاو فەڵەستین و هەرێمی كوردستان و دیوانی وەقفی سوونی و ئەندۆنۆسیاو مالیزیاو ژاپۆن) وەك یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان دەستنیشان كراوە.

 

ئـ . كـ