درێژترین ماوە 22 كاتژمێرە و كورت ترین ماوەی ڕۆژوگرتن هەشت كاتژمێرە لە جیهاندا

06/06/2016 - 11:37 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

كاتژمێرەكانی ڕۆژوگرتنی مسوڵمانان لە جیهاندا ساڵان گۆڕانكاری بەسەردا دێت و بەجۆرێك بەگوێرەی جەمسەرەكانی گۆی زەوی لە وڵاتاندا چەند كاتژمێرێك جیاوازی لە نێوانیاندا هەیە.
كاتژمێرەكانی ڕۆژو گرتن لە ساڵی 2016 دا جیاوازی زۆری تێدایە و كە زۆرترین مەودا بریتە لە 22 كاتژمێر و 34 خولەك كە لەوڵتی ئایسەلەندا دەبێت و كەمترین ماوەش لە وڵتی ئەرجەنتین دەبێت كە هەشت كاتژمێر 57 خەول دەبێت.


هەروەك لە وڵاتانی ئەوروپا ماوەی ڕۆژوگرتن زۆرە و لەهەندێك وڵات زیاتر لە 20 كاتژمێر دەبێت وەك وڵاتی سوید كە زیاتر لە 22 كاتژمێرە.
ئەمەی خوارەوە ماوەی ڕۆژوگرتنە لە چەند پایتەختێكی جیهانیدا:


بەغدا: 16 كاتژمێر و 5 خولەك.
جەزائیر: 16 كاتژمێر و 45 خولەك.
تونس: 16 كاتژمێر و 33 خولەك.
دیمەشق: 16 كاتژمێر و 10 خولەك.
بەیروت: 16 كاتژمێر و10 خولەك.
عەممان: 15 كاتژمێر و 53 خولەك.
مەقدیشۆ: 13 كاتژمێر و 29 خولەك.

 

 

AM