رووسیا بەچڕی حەلەب و دێرزور بۆردومان دەكات

06/06/2016 - 21:59 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

 

 

بۆردومانە چڕو سەختەكانی فڕۆكە جەنگییەكانی رووسیا بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی لەشارە سورییەكان بەردەوامە.
بەپێی ئاژانس و سەرچاوە هەواڵییەكان، ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای رووسیا بۆردومانێكی سەختی شاری حەلەب و ریفەكەیان كردووەو لەئەنجامیشدا بەدەیان كەس كوژراون و بەسەدانی تریش برینداربوونە.
بەپێی زانیاری سەرچاوەكان، فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای رووسیا بەدەیان جار بۆردومانی حەلەب و ریفەكەیی و شاری دێرزوریان كردووەو لەئەنجامیشدا تەنها ئەمڕۆ (76) كەسیان كوشتووە.
ئۆپۆزسیۆنی سوریا رایگەیاندووە، چەكدارە ئۆپۆزسیۆنەكانی سوریا توانیویانە شارەدێی (خان تۆمان) بگێڕنەوە ژێر دەسەڵاتی خۆیان و بەدەیان چەكداری شیعەش بكوژن.
لەسەرێكی ترەوە شەڕێكی سەخت لەنێوان هێزی سوریای دیموكرات و گروپە چەكدارەكانی داعش لەشارەدێی مەنبەج درێژەی هەیەو هێزی سوریای دیموكرات توانیویانە كۆنترۆڵی هەریەكە لە گوندەكانی (فەرسی گەورەو خەربەی ماسی) بكەن.

 

ئـ . كـ