لەناوەڕاستی ئیستەنبۆڵ تەقینەوەیەك ڕوودەدات

07/06/2016 - 09:10 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

 

 

ئەمڕۆ بەیانی لەنزیك وێستگەی پاسەكانی شاری ئیستەنبۆڵ بۆمبێكی چێندراو تەقیوەتەوەو چەند كەسێك برینداربوونە.
كەناڵی تەلەفزیۆنی (سی ئێن ئێن) تورك بڵاویكردۆتەوە، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لەنزیك وێستگەی پاسەكانی ئیستەنبۆڵ كە دەكەوێتە نێوەڕاستی شارەكە بۆمبێكی چێندراو تەقیوەتەوەو لەئەنجامیشدا چەند كەسێك برینداربوونە.
كەناڵەكە باسیشی لەوەكردووە، دوای تەقینەوەكە ئەمبوڵانسەكان گەیشتوونەتە شوێنی تەقینەوەكەو بریندارەكانیان بۆ نەخۆشخانەكان گواستۆتەوە.
ئەمەو تاكو ئێستا چۆنییەتی تەقینەوەكەو ئەوانەی ئەنجامیانداوە هیچی لەبارەوە بڵاونەكراوەتەوە.

 

ئـ . كـ