ڤیدیۆ ... داعش هەڵمەتێکی لەسێدارەدانی لەناو ڕیزەکانیدا دەسپێکردووە

07/06/2016 - 21:17 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

 

ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سوریا بڵاویکردەوە، داعش ٢١ ئەندامی خۆی لە سێدارە داوە بە بیانووی گومانکردن لێیان کە پەیوەندییان بە دوژمنەوە هەبووە و کاری سیخوڕییان ئەنجامداوە.

لەوبارەیەوە ڕامی عەبدولڕەحمان سەرۆکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی سوریا ڕایگەیاند "داعش متمانەی ڕەهای بەسەرکردەکانی نییە، گومان دەکات شانەی سەر بە دەزگا هەواڵگرییەکانی دەوڵەتان لەناو ڕیزەکانیدا هەبێت.

لە ئێستادا بەهۆی هێرشە ئاسمانییە سەرکەوتووەکانی هاوپەیمانانەوە ، کە بەهۆیانەوە ژمارەیەک سەرکردەی دیاری ڕێکخراوەکە کراونەتە ئامانج،هەڵمەتی چاودێریکردن ودۆزینەوەی سیخوڕ لەناو ڕیزەکانی داعشدا زیادیکردووە.

ڕەنگاڵە