ئەسەد بەتووندی هێرش دەكاتە سەر ئەردوگان

07/06/2016 - 21:42 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

 

 

سەرۆكی ڕژێمی دیكتاتۆری سوریا رایگەیاند، شەڕ لەدژی تیرۆر بەردەوام دەبێت و بەتووندیش هێرشی كردە سەر سەرۆك كۆماری توركیا.
(بەشار ئەسەد) سەرۆكی سوریا لەبەردەم پەرلەمانی ووڵاتەكەی ووتی، شەڕ لەدژی تیرۆر وەك خۆی ئاماژەی پێدا بەردەوام دەبێت و هاوكات ووتیشی، شاری حەلەب دەكەنە گۆڕستانی ئەوانەی پشتیوانی دەكەن لەچەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆنەكان، ئەوەش وەك ئاماژەیەك بۆ (رەجەب تەیب ئەردوگان) ی سەرۆك كۆماری توركیا.
هەروەها ئەسەد ووتی، لەهیچ بستێك خاكی ووڵاتەكەی خۆش نابێت و هەمووی ڕزگار دەكەن و هیچ ڕێگە چارەیەك بەدەر لەسەركەوتن نییە.

 

ئـ . كـ