نەوت بەرزترین نرخی لەماوەی یەك ساڵی رابردوو تۆمار كرد

08/06/2016 - 10:46 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

كوردیو -

نرخی نەوت بەرزترین ئاستی لە ماوەی یەك ساڵی رابردوودا تۆمارکرد و نرخی بەرمیلێک بۆ 51 دۆلار و 52 سه‌نت بەرزبووەوە.
لە ئێستا یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 51 دۆلار و 52 سەنتە.


ئەمەش لە كاتێكدایە كە دوێنێ لە كاتی داخستنی بازاڕدا نرخەكە بە 51 دۆلار و 43 سەنت بوو.


هاوكات یەك بەرمیل نەوتی خاویش كە دوێنێ 50 دۆلاری تێپەڕاندبوو و گەیشتبوە 50 دۆلار و 36 سەنت و ئەمڕۆ 15 سەنتی تر بەرزبووە و گەیشتە 50 دۆلار و 51 سەنت.

 

هونەر بانەگوڵانی