لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی کلایدا پەیامی ئۆباما و خێزانەکەی دەخوێنرێتەوە

08/06/2016 - 11:50 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

كوردیو -

وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، باراک ئۆباما سەرۆکی ئەمریکا، بەهۆی ئاهەنگی دەرچوونی مالیای کچیەوە، ئامادەی ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی محمد عەلی کلای نابێت.


جەین فرێدمان ئاماژەی دا بەوەی، نوێنەری ئۆباما لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی کلایدا بەشداری دەکات و پەیامی ئۆباما و خێزانەکەی دەخوێنێتەوە.


محمد عەلی کلای یاریزانی بەناوبانگی بۆکسێن، ڕۆژی هەینی ڕابردوو و دوای ڕۆژێک مانەوە لە نەخۆشخانەی فینکسی ویلایەتی ئەریزۆنای ئەمریکا، بەهۆی تەنگەنەفەسیەوە کۆچی دوایی کرد و بریاریشە هەینی داهاتوو لە شاری لویسڤیلی ویلایەتی کنتاکی بە خاک بسپێردرێت.


محمد عەلی کلای ساڵی 1942 ویلایەتی کنتاکی ئەمریکا لە دایک بووە و ناوی کاسیۆس مارسیلۆس کلایە و سێ جار نازناوی پاڵەوانی جیهانی لە کشێی قورسدا بەدەست هێناوە و لە ساڵی 1999، نازناوی "وەرزشکاری سەدەی وەرگرت.

 

محمد عەلی كلای لە ساڵی 1965 وە ئایینی ئیسلامی هەڵبژارد موسڵمانبوونی خۆی ڕاگەیاند و ناوەكەی خۆی گۆڕی بۆ محمد عەلی کلای.

 

هونەر بانەگوڵانی