ڤیدیۆ ... بەم ئاپۆراو بەم درووشمە تەرمی محمد عەلی كلای بەخاك سپێردرا

08/06/2016 - 19:06 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

بەرەبەیانی رۆژی شەممە ئەستێرەی پاڵەوانی مشتەكۆڵەی جیهانی (موحەمەد عەلی كلای) لەتەمەنی (74) ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد.

كلای ماوەیەكی زۆر بەدەست نەخۆشییەوە دەیناڵاندو دواجار لەیەكێك لەنەخۆشخانەكانی وویلایەتی ئەریزۆنا كۆچی دوایی كرد .

محمد عەلی كلای كە یاریزانێكی وەرزشی مشتەكۆڵەی بەناوبانگەو چەندین خەڵاتی جیهانی بەدەست هێناوە ، چەندین وتەی بەناوبانگو كاریگەری هەیەو لە دوای مردنیشی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكاو فەرەنساو توركیاو چەندین كەسایەتی و هونەرمەندو وەرزشكارو زانای ئایینی جیهانی پرسەنامەیان ئاراستەكرد .

ئەم ڤیدیۆیەی خوارەوەش ساتەوەختی بەرێكردنی تەرمی محمد عەلی كلایە بۆ گۆرستان كە لەنێو ئاپۆرای جەماوەر بە درووشمی بەرزی ئایینی پیرۆزی ئیسلامی (لا الە الا اللە محمد رسول اللە) مەراسیەمەكە بەرێوەچوو .


م. كانی

ڕەنگاڵە