لە تەلئەبیب 4 ئیسرائیلی كوژران

09/06/2016 - 09:52 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

 

 

شەوی رابردوو چەند چەكدارێكی فەڵەستینی لەناوەڕاستی شاری تەلئەبیب هێرشیان كردۆتە سەر قاوەخانەیەك و چەند ئیسرائیلییەكانیان كوشتووەو بریندار كردووە.
ئاژانس و سەرچاوە هەواڵییەكان باس لەوەدەكەن، شەوی رابردوو دوو چەكداری فەڵەستینی لەناوەڕاستی شاری تەلئەبیب هێرشیان كردۆتە سەر قاوەخانەیەك و دەستڕێژی گولەیان كردوەو لەئەنجامیشدا چوار كەسیان كوشتووەو (10) كەسی تریشیان بریندار كردووە.
ئەمڕۆ بەرەبەیانی (بنیامین نەتنیاهۆ) بەیاوەری ژمارەیەك گەورە بەرپرسی ئیسرائیلی شوێنی رووداوەكەیان بەسەر كردۆتەوەو بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاندووە، ئەوان بەتووندی وەڵامی ئەو كردەوەیە دەدەنەوە.
دوای رووداوەكەش پۆلیسی ئیسرائیلی لەگوندەكانی نزیك شاری خەلیل لەكەناری خۆرئاوا دوو كەسیان دەستگیركردووە بەگومانی دەستهەبوون لەو رووداوە، یەكێك لەوان بەبرینداری دەستگیركراوە.

ئـ . كـ