سوپای توركیا بۆ یەكەم جار 33 ئامانجی داعشی لەناوخاكی سوریادا بۆردومان كرد

11/06/2016 - 13:00 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی


سەرۆكایەتی ئەركانی سوپای توركیا ڕایگەیاند ئەمڕۆ شەممە فڕۆكە جەنگیەكان و تۆپخانەكانی سوپای توركیا لە قوڵایی خاكی سوریا چەند پێگە و بنكەیەكی ڕێكخراوی داعشیان بۆردومان كردووە.


بە گوێرەی ڕاگەیەنراوی سوپای توركیا لە هەردوو گوندی مەلا یەعقوب و عەیاشە لە باكوری شاری حەلەب بۆردومانی بنكە و بارەگاكانی ڕێكخراوی داعشیان كردووە لە ڕێگەی تۆپخانەكان و فڕۆكە جەنگیەكانەوە.


بە گوێرەی زانیاریەكان 33 ئامانجی داعش كراونەتە ئامانج و دەیان چەكداری داعشیش لە بۆردومانەكانا كوژراون.


بۆردومانەكانی سوپای توركیا لەو ناوچانەدایە كە ئێستا ئۆپۆزسیۆنی سوریا هەوڵی كۆنترۆڵكردنەوەی دەدات و تاوەكو ئێستاش لە چەند ناوچەیەكی هەستیاردا سەركەوتنیان بەدەست هێناوە.

 

 

am