نەوت بەخراپی شكا

ڕێبین عەلی 11/06/2016 - 13:58 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

بەرز بوونەوەی بەهای دۆلارو كەمبوونەوەی داخوازی لەسەر نەوت و گەیشتنی نەوت بۆ ئەمبارەكانی ئەمریكا نرخی نەوتی ناچاری دابەزین كردووە.
بەپێی زانیارییەكانی ئاژانسی رۆیتەرز، تەنها دوێنێ‌ نرخی نەوت بەڕێژەی (3%) دابەزیوە، ئەوەش دابەزینێكی زۆرە.
ئەمەو ئێستا نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بۆتە (50،45) دۆلارو نرخی بەرمیلێك نەوتی خامیش بۆتە (48.91) دۆلار، ئەوەش بۆتە گەورەترین دابەزینی نرخی نەوت لەوەی دوو مانگی رابردوو.


ڕێبین عەلی