قوربانیانی تەقینەوەكانی دیمەشق دەگاتە 80 كەس

11/06/2016 - 21:07 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

 

 

دوو تەقینەوە لە ناوچەی سەیدە زەینەبی دیمەشق روویانداو بەپێی ئامارە سەرەتاییەكان بەدەیان كەس كوژراون و برینداربوونە.
میدیاكانی سوریا بڵاویانكردۆتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ دوو تەقینەوەی بەهێز لەناوچەی سەیدە زەینەب لەشاری دیمەشق روویانداوەو یەكێك لەتەقینەوەكان خۆكوژی بووەو ئەوی دیكەشیان ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوبووەو مەزارگەی سەیدە زەینەبیان كردۆتە ئامانج.
مەزارگەی سەیدە زەینەب یەكێكە لە مەزارگەكانی شیعە لە سوریاو لەرابردووشدا ڕووبەڕووی تەقینەەی تر بۆتەوە.
دوا بەدوای تەقینەوەكان گروپە چەكدارەكانی داعش رایانگەیاندووە، ئەوان تەقینەوەكانیان ئەنجامداوە، كە بەپێی ئامارەكان 80 كەس كوژراون و برینداربوونە.

 

ئـ . كـ