زیاتر لە (100) هێرش دەكرێتە سەر شاری حەلەب

12/06/2016 - 09:25 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

 

 

لەشاری حەلەب فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای رووسیاو سوریا زیاتر لە (100) جار پەلامار دەبەن و لەئەنجامیشدا بەدەیان هاوڵاتی كوژراون و برینداربوونە.
بەپێی راپۆرتە هەواڵێكی كەناڵی جەزیرە، دوێنێ‌ فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای رووسیاو سوریا بەچڕی پەلاماری شاری حەلەبیان داوەو لەئەنجامیشدا بەدەیان كەس كوژراون و برینداربوونە.
لەلایەن خۆشیانەوە چەكدارە ئۆپۆزسیۆنەكانی سوریا داوایان لەهاوڵاتیان كردووە لەشاری حەلەب لەنزیك بنكەو بارەگاكانی ڕژێمەكەی ئەسەد بكشێنەوە، چونكە بۆردومانیان دەكەن، بەتایبەتی ناوچەكانی (ئەكادیمیای سەربازی ئەسەدوناوچەی رەوادو گۆڕەپانی سەعدولڵا جابری و گەڕەكی ئەسەد).

 

ئـ . كـ