ئەمریكا ... لەدەستڕێژی كەسێك 100 كوژراوو بریندار هەیە

12/06/2016 - 18:46 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

 

 

ئاژانس و سەرچاوە هەواڵییەكان باس لەوەدەكەن، ئەمڕۆ بەكاتی ئەمریكا هاوڵاتییەكی بەڕەچەڵەك ئەفغانی دەستڕێژی گولەی لەیانەیەكی شەوانە كردووەو بەدەیان كەسی كوشتووە.
تۆڕی سی بی ئێسی ئەمریكی بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ بەكاتی ئەمریكا هاوڵاتییەكی ئەمریكی بەڕەچەڵەك ئەفغانی چۆتە نێو یانەیەكی شەوانەو دەستڕێژی كردووەو بەپێی ئامارە سەرەتاییەكان (100) كەسی كوشتووەو بریندار كردووە.
باسیش لەوەكراوە ئەو تەقەكەرە تەمەنی (29) ساڵەو لەنێو یانەیەكی شەوانەی وویلایەتی فلۆریدا ئەوە روویداوە.
پۆلیسی شاری ئۆرلاندۆ رایگەیاندووە، ئەوان بەدووری نازانن كردەكە تیرۆری بێت و ئەو جێگەیەش كە كراوەتە ئامانج یانەیەكی تایبەت بەنێربازی بووەو دوای پێكدادانیش لەگەڵ پۆلیس بكوژەكە كوژراوە.

 

 

ئـ . كـ