دوای نیوەی دووەمی ئەمساڵ، نەوت گۆڕانكاری بەسەردا دێت

14/06/2016 - 08:49 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

 

 

ڕێكخراوی ئۆپێك پێشبینی دەكات لەنیوەی دووەمی ئەمساڵ هاوسەنگی بۆ بازاڕەكانی نەوت لەجیهان بگەڕێتەوەو نرخەكان بەرز ببنەوە.
بەپێی راپۆرتی مانگانەی ڕێكخراوی ئۆپێك، مانگی رابردوو هەناردەی نەوت بەبەراورد لەگەڵ مانگەكانی تر دابەزینی تۆماركردووە، ئەوەش بەهۆی تەنگژەی هەناردەی نەوت بووە لەنێیجیریا بەشێوەیەك رۆژانە ئۆپێك (32.36) ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردە كردووە.
هاوكات ڕێكخراوی ئۆپێك دەڵێت، هاوسەنگی بازاڕی نەوت بەهۆی كێشەكانی هەناردەی نەوت لەنێیجیریاو كەنەدا گۆڕانكاریان بەسەردا هاتووە، بۆیە بەپێشبینی و مەزەندەی ئەوان بێت بۆ نیوەی دووەمی ئەمساڵ گۆڕانكاری لەبازاڕی سووتەمەنی جیهانی روودەدات و نرخەكان بەرز دەبنەوە.

 

ئـ . كـ