نەوت زیاتر دابەزی

ڕێبین عەلی 14/06/2016 - 12:34 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 14ی حوزەیران نرخی نەوت بە بەراورد بەكاتی كردنەوەی بازار دابەزینی بەخۆیەوە بینی.

لەئێستادا نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 49 دۆلار و 71 سەنتە، كە لەكاتی كردنەوەی بازار بە 50 دۆلار و 5 سەنت بوو.

هاوكات نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاویش بە 48 دۆلار و 17 سەنتە، ئەمە لە حاڵێكدایە لەكاتی كردنەوەی بازاڕ بە 48 دۆلار و 53 سەنت بوو.

جێی ئاماژەیە هەفتەی رابردوو نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بۆ سەروی 52 دۆلار بەرزبووەوە.


ڕێبین عەلی