ئەردۆگان نامەیەكی بۆ پۆتین ڕەوان كرد

14/06/2016 - 18:14 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

هەرچەندە تا ئێستا گرژی لە نێوان پەیوەندیەكانی هەردوو وڵاتی توركیاو روسیا هەیەو لە چەند بوارێك پاشەكشەیان لەیەكتری كردووە، بەڵام سەرۆك كۆمارو سەرۆك وەزیرانی توركیا پیرۆزبایی لە سەرۆكی روسیاو سەرۆك وەزیرانەكەی دەكەن بەبۆنەی رۆژی نیشتیمانیەوە .

بە بۆنەی رۆژی نیشتیمانی روسیاوە ، ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆك كۆماری توركیا نامەیەكی پیرۆزبایی ئاراستەی ڤلادمیر پوتینی سەرۆكیئەو وڵاتە كردووە .

ئەردۆگان لەنامەكەدا بەناوی خەڵكی توركیاوە پیرۆزبایی لە پۆتین و خەڵكی ڕوسیا كردوەو هیوایخواستووە پەیوەندیەكانی نێوان توركیاو روسیا لە ئاستی شیاو بێت .

لەلایەكیترەوە ینالی یڵدرمی سەرۆك وەزیرانی توركیا بەهەمان شێوە نامەیەكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی دیمیتری مێدڤیدفی سەرۆك وەزیرانی روسیا كردوەو پیرۆزبایی لێ كردوەو هیوای خواستووە پەیوەندیەكانیان لە ئاستێكدابێت سوودمەند بن لێی .

رۆژی نیشتیمانی روسیا لە ساڵی 1992 ەوە دەستی پێكردووە كە رۆژی 12ی حوزەیران دیاری كراوە بەهۆی ئەوەی لە ساڵی 1990دا یەكێتی سۆڤیەت روخاو كۆماری ڕوسیا دامەزرا .

م. كانی