باڵیۆزی یەكێتی ئەوروپا لە توركیا دەستی لەكاركێشایەوە

15/06/2016 - 08:10 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

 

 

بەهۆی ناكۆكییە بەردەوامەكانی نێوان توركیاو یەكێتی ئەوروپا، گەورە بەرپرسێكی ئەو یەكێتییە لەشاری ئەنقەرە دەستی لەپۆستەكەی كێشایەوە.
(هانس یۆرگ هاربەر) دیبلۆماتكاری ئەڵمانی و باڵیۆزی یەكێتی ئەوروپا لە توركیا بەهۆی ناكۆكییەكان لەبارەی پرسی پەنابەران دەستی لەپۆستەكەی كێشایەوە.
بەپێی رای چاودێرانی سیاسی دەستلەكاركێشانەوەی هاربەر خاڵێكی زەقی كێشەكانی نێوان توركیاو یەكێتی ئەوروپا دەردەخات لەسەر پرسی كۆچ و پەنابەران، كە بەپێی ڕێككەوتنی برۆكسل توركیا نابێت ڕێگە بەكۆچی بەلێشاوی پەنابەران بۆ ووڵاتانی ئەوروپا بدات.
لەبەرواری (13 ی ئایار) هاربەر رایگەیاندبوو، توركیا پابەند نەبووە بەڕێككەوتنی برۆسكل لەبارەی پەنابەران، ئەوەش بووە مایەی ناكۆكی لەنێوان یەكێتی ئەوروپاو حكومەتی ئەنقەرە.
لەچوارچێوەی سەردانێكیدا بۆ سلۆڤینیا، (عومەر چیلیك) وەزیری دەوڵەتی توركیا بۆ كاروباری یەكێتی ئەوروپا رایگەیاند، نوێنەری یەكێتی ئەوروپا لەشاری ئەنقەرە هەموو پێودانگە دیبلۆماتییەكانی پێشێل كرد.
جێگەی باسكردنە، هەریەكە لەپرسەكانی شەڕی نێوخۆیی لە توركیا لەنێوان سوپاو گەریلاكانی پەكەكەو بیرورایی ئازادو هەڵگرتنی حەسانە لەسەر پەرلەمانتاران، چەند هۆكارێكی تری كێشەو گرفتی نێوان توركیاو یەكێتی ئەوروپایە.

 

ئـ . كـ