نرخی نه‌وتی خاو به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 4 به‌رزبووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی لاوازی دۆلار‌و نیگه‌رانی كه‌متری وه‌به‌رهێنه‌ران له‌ئه‌گه‌ری چونه ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا.
به‌پێی ئاژانسی رۆیته‌رز، دوێنێ هه‌ینی نه‌وتی خاوی برینت به‌بڕی دۆلارێك‌و 98 سه‌نت كه ده‌كاته رێژه‌ی له‌سه‌دا 4.2 نرخه‌كه‌ی به‌رزبووه‌وه‌و نرخی به‌رمیلێك، گه‌یشته 49 دۆلار‌و 38 سه‌نت دوای ئه‌وه‌ی له‌دووشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردووه‌وه به‌ڕێژه‌ی زیاتر له‌سه‌دا 3.6 دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌بینی.
هه‌روه‌ها نه‌وتی خاوی ئه‌مریكاش، به‌بڕی دۆلارێك‌و 77 سه‌نت به‌رزبۆوه‌و نرخی به‌رمیلێك نهوخی خاوی مامناوه‌ندی رۆژئاوای ته‌كساس گه‌یشته 48 دۆلار‌و 26 سه‌نت، له‌كاتێكدا پێشوتر به‌بڕی دۆلارێك‌و 80 سه‌نت نرخه‌كه‌ی دابهزیو هه‌فته‌ی رابردووش به‌ڕێژه‌ی زیاتر له‌سه‌دا 2 دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌بینی.
ڕێبین عه‌لی