پۆتین لەبارەی توركیا ئەم بڕیارەی دەركرد

30/06/2016 - 11:00 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

 

 

دوای ئەوەی سەرۆك كۆماری توركیا داوای لێبووردنی لە رووسیا كرد سەبارەت بەخستنە خوارەوەی فڕۆكە رووسییەكە، سەرۆكی رووسیاش بڕیارێكی گرنگی لەبارەی توركیاوە دەركرد.
(ڤلادیمێر پۆتین) سەرۆكی رووسیا بڕیاریداوە سزاكانی سەر كەرتی گەشتیاری توركیا هەڵبگرێت و دۆخەكەش ئاسایی بكاتەوە.
سێ‌ رۆژ لەمەوبەر بەشێوەیەكی چاوەڕوان نەكراو (رەجەب تەیب ئەردوگان) سەرۆك كۆماری توركیا بەتەلەفۆن قسەی لەگەڵ (ڤلادیمێر پۆتین) ی سەرۆكی رووسیا كردو تێیدا داوای لێبووردنی كرد لەرووداوی خستنە خوارەوەی فڕۆكە رووسیەكە لەساڵی رابردوو.
پۆتین لەكۆبوونەوەی حكومەتەكەی داوای كردووە كاربكرێت بۆ ئاسایی كردنەوەی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەكان.

 

ئـ . كـ