ئه‌ردۆگان گه‌یشته‌ ئه‌سته‌نبول و له‌ناو ئاپۆرای خۆپیشانده‌راندایه‌

16/07/2016 - 04:31 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

كاتژمێر 4 به‌كاتی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا گه‌یشته‌ ئه‌سته‌نبول و له‌گه‌ڵ لایه‌نگران و خۆپیشانده‌رانیدا ده‌ستی به‌ ئاپۆرای گشتی كرد .

سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌ فرۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك له‌ ئه‌سته‌نبول هاته‌ خواره‌وه‌و به‌ره‌و ناو ئاپۆرای خه‌ڵك رۆیشت و خه‌ڵكی ئه‌سته‌نبول پێشوازیان لێ كردو به‌ دروشمه‌كانی پشتیوانی بۆ ئه‌ردۆگان پێشوازی گه‌رمیان لێ كرد .

 

كوده‌تاكه‌ی توركیا شكستی هێناو ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانیش فه‌تحولا گوله‌نی تۆمه‌تباركردو ووتی: ئه‌وه‌ی له‌ په‌نسلڤانیا دانیشتووه‌ نابێت به‌و شێوه‌یه‌ به‌سه‌ری تێپه‌رێت و سزای قورسی ئه‌وانه‌ ده‌ده‌ین كه‌ كوده‌تایان هه‌ڵبژارد .

 

م. كانی