ئەردوگان داوا دەكات هاوڵاتیان لەشەقامەكان بمێننەوە

16/07/2016 - 08:01 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

 

 

سەرۆك كۆماری توركیا داوای لەهاوڵاتیانی ووڵاتەكەی كردووە، جارێ‌ لەسەر شەقامەكان بمێننەوە تاكو ئەو كاتەی دۆخی ووڵات ئاسایی دەبێتەوە.
درەنگانێكی شەوی رابردوو ژمارەیەك ئەفسەر هەوڵی كودەتایەكی سەربازیاندا، بەڵام هەرزوو لەلایەن هەواڵگری و هاوڵاتیان شكستی پێهێندرا.
دوای ئەو رووداوە لەناكاوەش (رەجەب تەیب ئەردوگان) سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، حكومەت تاكو ئێستا لەدەسەڵاتە، ئەوەش دوای ئەوەی گەیشتە فڕۆكەخانەی ئیستەنبۆڵ.
بەپێی زانیارییەكان، تاكو ئێستا ڕەوش بەتەواوی لەتوركیا ئارام نەبۆتەوە، حكومەتیش چەند بڕیارێكی بەپەلەو لەناكاوی دەركردووە.

 

ئـ . كـ