سەرۆك وەزیرانی توركیا : سەرۆكی نوێی ئەركانی سوپا دیاریدەكات

16/07/2016 - 08:09 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

 

 

سەرۆك وەزیرانی توركیا رایگەیاند، ئەمڕۆ سەرۆكێكی نوێ‌ بۆ سوپای ووڵات دادەمەزرێندرێت، ئەوەش دوای ئەوەی كودەتاچییەكان لەباڵی سەربازی هەوڵی كودەتایەندا، بەڵام شكستیان هێنا.
(بیناڵی یەڵدرم) سەرۆك وەزیرانی توركیا بەیاننامەیەكی بڵاوكردۆتەوەو تێیدا ئاماژەی بەوەداوە، ئەمڕۆ شەممە بەفەرمانێكی تایبەتی (ئۆمێت دۆندار) فەرماندەی یەكەمی سوپا كراوەتە سوپاسالاری ووڵات و تاكو ئێستاش سەرەنجامی (خەلوسی ئاكار) فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان نادیارە.
لەم سەروبەندەشدا بەبڕیارێكی تایبەتی (ئەكرەم جاگلەر) ی فەرماندەی سوپای سێیەمی توركیا دەستگیركراوە بەتۆمەتی دەستهەبوونی لەكودەتا شكستخواردووەكەی شەوی رابردوو.

 

ئـ . كـ