ئه‌ڵمانیا ... به‌ته‌ور هێرشكرایه‌ سه‌ر شه‌مه‌نده‌فه‌رێك و ده‌یان قوربانی هه‌یه‌

19/07/2016 - 00:32 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا هێرشێك بۆ سه‌ر شه‌مه‌نده‌فه‌رێك ڕووده‌دات و كه‌سێك به‌ ته‌ور ده‌یان سه‌رنشین بریندار ده‌كات .
 
له‌ شه‌مه‌نده‌فه‌رێكی شاری ووزربورگی سه‌ر به‌ هه‌رێمی باڤاریا ‌‌‌‌كه‌سێك هێرشی كردۆته‌ سه‌ر سه‌رنشینه‌كان و ته‌وری پێبوه‌و به‌هۆیه‌وه‌ 21 كه‌س بریندار كردووه‌ .
 
دوای ڕووداوه‌كه‌ش پۆلیس ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌تی ده‌ست پێكردوه‌و شوێنه‌كه‌یان گه‌مارۆ داوه‌و ده‌ستیان به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ كردووه‌ .
 
تا ئێستا هۆكاری ڕووداوه‌كه‌و ناسنامه‌ی بكه‌ره‌كه‌ ئاشكرا نه‌كراوه‌ به‌ڵام برینی زۆرێك له‌ برینداره‌كان سه‌خته‌ .