سەدان پاسەوانی ئەردوگان دەستگیركران

23/07/2016 - 09:07 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

 

 

پۆلیسی توركیا بەبڕیاری دادگا هەڵیكوتاوەتە سەر بەشی پاسەوانی سەرۆكایەتی كۆمارو بەسەدان كەسی دەستگیركردووە.
دوای ئەوەی هەینی رابردوو بەشێك لەسوپای توركیا هەوڵیاندا كودەتا بەسەر حكومەتدا بكەن، بەڵام شكستیان هێنا، دوێنێ‌ پۆلیسی ئەو ووڵاتە هەڵیانكوتاوەتە سەر بەشی پاسەوانی سەرۆكایەتی كۆمارو لەئەنجامیشدا نزیكەی (300) پاسەوانیان دەستگیركردووە.
ئەم پاسەوانانە سەر بە هێزێـكی تایبەتن كە بارەگاكەی لە نێو كۆشـكی سەرۆكایەتیـیە لە ئەنقەرەو بەلایەنی كەم لە (2500) ئەفسەرو سەرباز پـێـكهاتوون.
پـێشتر كەناڵی تەلەفزیۆنی CNN تورك ڕایگەیاند، دەسەڵاتداران فەرمانی دەسـتگیركردنیان بۆ (300) ئەندامی هێزی پاسەوانی سەرۆكایەتی دەركردووەو ئەوانەی هەتا ئێستا دەسـتگیركراون لە ئەنقەرەن.

 

ئـ . كـ