پۆلیسی‌ ئه‌ڵمانیا ناسامه‌ی‌ هێرشبه‌ره‌‌كه‌ ئاشكرا ده‌كات

23/07/2016 - 10:35 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

فه‌رمانده‌ی‌ پۆلیسی‌ شاری‌ میونشن رایگه‌یاند: هێرشه‌كه‌ی‌ سه‌نته‌ری‌ بازاڕكردن له‌و شاره‌، گه‌نجێكی‌ ئه‌ڵمانی‌ به‌ره‌گه‌ز ئێرانی‌ بووه‌‌ و پاش رووداوه‌كه‌ خۆی‌ كوشتووه‌.

هۆبرتۆس ئه‌ندریا، فه‌رمانده‌ی‌ پۆلیسی‌ شاری‌ میونشن له‌ئه‌ڵمانیا ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له ‌كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا ده‌رباره‌ی‌ هێرشه‌كه‌ی‌ ئێواره‌ی‌ دوێنێ‌ هه‌ینی‌ رایگه‌یاند، به‌پێی‌ ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی‌ تائێستا كراون ده‌ركه‌وتووه‌، هێرشبه‌ره‌كه‌ گه‌نجێكی‌ ته‌مه‌ن 18 ساڵی‌ ئه‌ڵمانی‌ به‌ره‌گه‌ز ئێرانیه‌‌و ماوه‌ی‌ دوو ساڵ ده‌بێته‌ له‌ئه‌ڵمانیا نیشته‌جێیه‌.


پۆلیسی‌ میونشن ئاشكرایكرد، هێرشه‌كه‌‌ بووه‌ هۆی‌ كوژرانی‌ 10 كه‌س‌و برینداربوونی‌ 16ی‌ تر، به‌ڵام زانیاری‌ له‌باره‌ی‌ ناسنامه‌ی‌ قوربانیه‌كانه‌وه‌ ئاشكرانه‌كردووه‌، پاش رووداوه‌كه‌ش‌ هێرشبه‌ره‌كه‌ خۆی‌ كوشتووه‌.


پۆلیسی‌ میونشن ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو، كه‌ ئه‌و گه‌نجه‌ به‌ته‌نیا هێرشه‌كه‌ی‌ ئه‌نجامداوه‌ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نیه‌ كه‌سانی‌ تر له‌رووداوه‌كه‌دا به‌شداربووبوون، ته‌قه‌كانیش له‌رێی‌ به‌كارهێنانی‌ ده‌مانچه‌وه‌ بووه‌ چه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ به‌كارنه‌هێناوه‌، به‌ڵام تائێستا هۆكاری‌ پشت هێرشه‌كه‌ بۆ پۆلیس روون نه‌بووه‌ته‌وه‌‌و پێشتر ئه‌و كه‌سه‌ جێی‌ گومانی‌ پۆلیس نه‌بووه‌، زانیاریش له‌باره‌ی‌ خێزان‌و كه‌سوكاریه‌وه‌ ده‌ست نه‌كه‌وتووه‌ و، داوای‌ له‌هاوڵاتیانی‌ شاره‌كه‌ی‌ كرد، هه‌ركه‌سێك گرته‌یی‌ ڤیدیۆیی‌ كاتی‌ رووداوه‌كه‌ی‌ تۆماركردووه‌ راده‌ستیان بكات، چونكه‌ ئه‌وه‌ یارده‌تیده‌ر له‌دۆسیه‌ی‌ هێرشه‌كه‌دا.

ش.م