ئەمریكا... كلینتۆن جێگرێك بۆ خۆی دەستنیشان دەكات

23/07/2016 - 10:27 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

هیلاری كلینتۆن كاندیدی پارتی دیموكراتی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت: سیناتۆری ڤێرجینیا تیم كاین وەك جێگری خۆی دەستنیشان دەكات.

 


هیلاری كلینتۆن كاندیدی پارتی دیموكراتی ئەمریكا لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی: تیم كاین سیناتۆری ڤێرجینیا وەك جێگری خۆم بۆ پۆستی‌ سەرۆكایەتی ئەمریكا دەست نیشان دەكەم.

 


جێگای ئاماژە بۆ كردنە هیلاری كلیتۆن كاندیدی پارتی دیموكراتەكانە لە ئەمریكا و بڕیاریشە لە تشرینی دووەمی ئەمساڵدا هەڵبژرادن بۆ پۆستی سەرۆكی ئەمریكا ئەنجام بدرێت.

 

 

سەلام بێستانسوری