ئه‌ردۆگان رونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه‌

24/07/2016 - 11:28 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

سه‌ركۆماری توركیا رایگەیاند: "سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی تێكده‌رانه‌ی به‌شێك له‌ هێزه‌كان كه‌ شان به‌شانی كوده‌تاچیه‌كان كاریان ده‌كرد، به‌ڵام ئابوورییمان له‌سه‌ر رێڕه‌وی خۆیه‌تی و ئاستی ئابوورییمان له‌ زۆر ولاتی جیهان باشتره‌".

سه‌رۆك كۆماری توركیا ئه‌ردۆگان له‌ كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆماره‌وه‌ وتارێكی پێشكه‌ش به‌و هاووڵاتیانه‌ كرد كه‌ له‌ مه‌یدانه‌كانی توركیادا گردبوونه‌ته‌وه‌.

سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان رایگه‌یاند : "سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی تێكده‌رانه‌ی به‌شێك له‌ هێزه‌كان كه‌ شان به‌شانی كوده‌تاچیه‌كان كاریان ده‌كرد، به‌ڵام ئابوورییمان له‌سه‌ر رێڕه‌وی خۆیه‌تی و له‌ سه‌قامگیریدا كاره‌كانی به‌رده‌وامه‌. ئه‌و ده‌زگا و دامه‌زراوانە ده‌سه‌ڵاتێكی له‌و شێوه‌یەیان نییه‌ كه‌ ئاستی ئابوورییمان داببه‌زێنن. هیچ هۆكارێكیان به‌ده‌سته‌وه‌ نییه‌ بۆ قایل كردنی هیچ كه‌سێك. ئاستی ئابوورییمان له‌ زۆر ولاتی جیهان باشتره‌".

سه‌رۆك كۆماری تورکیا باسی له‌ به‌هێزیی ئابووریی توركیاش كردو رایگه‌یاند: "سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی تێكده‌رانه‌ی به‌شێك له‌ هێزه‌كان كه‌ شان به‌ شانی كوده‌تاچیه‌كان كاریان ده‌كرد، به‌ڵام ئابوورییمان له‌سه‌ر رێڕه‌وی خۆیه‌تی و له‌ سه‌قامگیریدا كاره‌كانی به‌رده‌وامه‌.

وووتیشی : ئه‌و ده‌زگا و دامه‌زراوایانه‌ ده‌سه‌ڵاتێكی له‌و شێوه‌یان نییه‌ كه‌ ئاستی ئابوورییمان داببه‌زێنن. هیچ هۆكارێكیان به‌ده‌سته‌وه‌ نییه‌ بۆ قایل كرد هیچ كه‌سێك بۆ دابه‌زاندنی ئه‌و ئاسته‌.

ووتیشی : "ئاستی ئابوورییمان له‌ زۆر ولاتی جیهان باشتره‌".

 

هونه‌ر بانه‌گوڵانی