یه‌كه‌می سه‌ر هه‌موو میسر كچی سه‌ركرده‌یه‌كی ئیخوانه‌ كه‌له‌ زیندانی كوده‌تاچیه‌كانه‌

25/07/2016 - 01:42 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

كوردیو - محمد عمر كانی

ئه‌گه‌رچی ماوه‌ی چوار ساڵه‌ به‌رده‌وام كوده‌تاچیه‌كانی میسر ئازارو رێگری له‌ ئه‌ندامان و سه‌ركرده‌كانی ئیخوان موسلیمین ده‌كه‌ن، به‌ڵام یه‌كه‌می سه‌ر ئاستی وڵاتی میسر كچی سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای ئیخوان موسلیمینه‌ .

ئەمیرە ئیبراهیم، کچی سەرکردەیەکی باڵای (ئیخوان موسلمین)ه‌و له‌ پارێزگای ده‌قهلیه‌ داده‌نیشێت و بە کۆنمرەی 409،5 له‌ قۆناغی ئاماده‌یی پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی هەموو میصر بەدەست هێنا .

باوكی ئه‌و كچه‌ ئیبراهیم عێراقی سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای ئیخوان موسلیمینه‌و دكتۆرێكی به‌ناوبانگه‌ له‌ نه‌شته‌رگه‌ری و پزیشكیداو له‌ ئێستادا له‌ زیندانی كوده‌تاچیه‌كانی میسره‌ و له‌ لایه‌ن دادگا گاڵته‌جاریه‌كه‌ی میسره‌وه‌ له‌ ئایاری 2015 سزای زیندانی هه‌تا هه‌تایی بۆ ده‌ركراوه‌ .

 سه‌ركرده‌كه‌ی ئیخوان موسلیمین به‌شداری ده‌یان كۆنگره‌ی جیهانی كردووه‌ له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكاو یه‌كێتی ئه‌وروپاو هیندستان و پاكستان و مالیزیاو كه‌نه‌داو وڵاتانی عه‌ره‌بی كه‌ زۆربه‌یان كۆنگره‌ی پزیشكی و ته‌ندروستی جیهانی بوونه‌ .