داعش خێزانێكی سوتاند

25/07/2016 - 09:26 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

تیرۆرستانی داعش له‌به‌رزاییه‌كانی حه‌مرین خێزانێكی هه‌ڵهاتووی ناحیه‌ی ره‌شادی باشوری خۆرئاوای كه‌ركوك له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه‌ ده‌ستگیرده‌كرێن و دواتر ده‌یانسوتێنن .

بەپێی زانیاریەكانی سەرچاوە هەواڵیەكان تیرۆرستانی داعش خێزانێكی سێ كه‌سی كه‌یه‌كێكیان منداڵێك بووه‌، به‌هۆی هه‌ڵهاتنیان له‌ ناحیه‌ی ره‌شادی سه‌ربه‌ په‌زای حه‌ویجه‌ له‌به‌رزاییه‌كانی حه‌مرین پێشگه‌یشتنیان به‌ ناحیه‌ی عه‌له‌م ده‌ستگیركردون.

داعش له‌تۆڵه‌ی ئه‌و كاره‌یان سێ كه‌سی ئه‌ندامی خێزانه‌كه‌یان به‌ستووه‌ته‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه‌ سوتاندوه‌ .

داعش هێزێكی زۆری له‌سنوری ناحیه‌ی ره‌شاد بڵاوه‌ پێكردوه‌و هه‌وڵی رێگرتن له‌هاووڵاتیانی سنوری قه‌زای حه‌ویجه‌ ده‌گرن به‌ره‌و ناوچه‌كانی تر .


ڕێبین عەلی