ميسر ... پیشەى وتاربێژى هەینى نەما و هەموویان بوون بە بێژەرو پێشکەشکار

29/07/2016 - 13:39 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

لە میسر چیتر پیشەى وتاربێژى هەینى نەما و هەموویان بوون بە بێژەرو پێشکەشکار، چونکە بەپێى بڕیارێکى نوێى ئەوقاف یەک وتارى هەینى لەحکومەتەوە دەگشتێنرێت بەسەریانداو مەلاکان دەیخوێننەوە بۆ نوێژخوێنان.

ئەمرۆ هەینی بۆ یەكەم جار وەزارەتی ئەوقافی میسری ڕایگەیاند یەك وتاری نوسراو بە سەر وتاربێژەكانی میسردا دابەش كرد و كاری بە سیستمی یەك وتاری كرد لەو وڵاتدا.


لەوبارەوە سەبری دویدار بریكاری وەزیری ئەوقاف بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندوە هیچ بەرپرسێكی وەزارەت دژی ئەو بڕبارە نەوەستاونەتەوە و لەمەودوا كاری پێ دەكرێت و وتارەكەش لەلایەن وەزراەتی ئەوقافەوە دەنوسرێتەوە.


جێگای ئاماژە بۆكردنە لە ساتەوەختی ئەنجام دانی كودەتا سەربازیەكەی سوپای میسر بەسەر محمد مورسی سەرۆكی هەڵبژێردراودا، كودەتاچیەكانی میسر چەندین ڕێوشوێنیان دژی مزگەوت و ڕەوتە ئیسلامیەكان گرتۆتەبەر.