بەریتانیا ... لەسەر پرسیارکردن لە گووگڵ گه‌نجێك دەستگیركرا

29/07/2016 - 14:46 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

گه‌نجێكی به‌ڕه‌گه‌ز سۆماڵی له‌ وڵاتی به‌ریتانیا له‌سه‌ر چه‌ند پرسیارێكی له‌ گۆگڵ ده‌ستگیرده‌كرێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پرسیاره‌كانی له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیكردنه‌ به‌ داعشه‌وه‌ .

عوبه‌ید جومعه‌، كه‌ گه‌نجێكی به‌ڕه‌گه‌ز سۆماڵیه‌و له‌ له‌نده‌ن داده‌نیشێت چه‌ند پرسیارێك له‌ گۆگڵ ده‌نوسێت له‌باره‌ی چۆنیه‌تی په‌یوه‌ندیكردنی به‌ داعش و كاركردنی بۆیان، به‌ڵام پۆلیسی به‌ریتانیا ئاشكرای ده‌كه‌ن و ده‌ستگیری ده‌كه‌ن .

گه‌نجه‌ سۆماڵیه‌كه‌ ته‌مه‌نی 19 ساڵانه‌ و ڕه‌گه‌زنامه‌ی فنله‌نداشی هه‌یه‌و لە ساڵی 2010ەوە له‌ له‌نده‌نی به‌ریتانیا ده‌ژیت .

پۆلیسیش له‌وكاته‌ ده‌ستگیری كردووه‌ كه‌ هه‌وڵی داوه‌ له‌رێگای فرۆكه‌خانه‌وه‌ به‌ره‌و وڵاتی سوریا به‌رێ بكه‌وێت و له‌وێش په‌یوه‌ندی بكات به‌ ریزه‌كانی داعشه‌وه‌ .

م. كانی