فڕۆکەخانەی دوبەی داخرا

03/08/2016 - 13:47 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

ئەمڕۆ چوار شەممە فڕۆكەیەكی ئیماراتی لە كاتی گەڕانەوەی لە هیندستان بە 300 سەرنشینەوە، توشی كێشەیەكی تەكنینكی دەبێت، گڕ دەگرێت و بە ناچاری دەنیشێتەوە.

بەپێی وتەی بەرپرسانی ئیمارات، فڕۆکەکە بەپەلە و ناچاری نیشتووەتەوە و دواتر ئاگری گرتووە، بەڵام سەرجەم سەرنشینەکانی ڕزگار کراون و زیانیان پێنەگەیشتووە.
فڕۆکەکە لە جۆری (بۆینگ ٧٧٧) و لە شاری تریڤاندروم لە هیندستانەوە بە 300 سەرنشینەوە بەرەو دوبەی بەڕێکەوتووە، بەڵام بەهۆی كێشەیەكی تەكنیكیەوە بە ناچاری لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دوبەی دەنیشێتەوە و دواتر گڕ دەگرێت.


هێڵی ئاسمانیی ئیمارات بڵاویکردەوە، کاری لە پێشینەیان سەلامەتی تەواوی سەرنشینەکانە، هەروەها بەهۆی ڕووداوەکە، نیشتنەوە و فڕینی سەرجەم فڕۆکەکانی تر دواخراون و تیمەکانی فریاکەوتنیش لە شوێنی ڕووداوەکەداین.

ش.م