پۆلیسێكی ئەمریكی هاوكاری بۆداعش كۆدەكاتەوە

04/08/2016 - 10:27 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

پۆلیسی فیدراڵی ئەمریكا رایگەیاند: پۆلیسێكیان دەستگیر كردووە بە تۆمەتی هەبوونی پەیوەندی بە گروپی تیرۆریستی داعش، كە هاوكاری و یارمەتی بۆ ئەو گروپە كۆكردۆتەوە.

پۆلیسی فیدراڵی ئەمریكا ئاشكرایكردووە، پۆلیسێك بەناوی (نیكۆڵاس یانگی) تەمەن (36) ساڵ، ئەو ئەمریكیەی لە 2011دا لەدژی حكومەتەكەی موعەممەر قەزافی شەڕی كرد، ئێستا تۆمەتباركراوە بەوەی لەڕێگای موبایلەكەیەوە بڕی (٢٥٠) دۆلاری بۆ ناوەندەكانی كۆكردنەوەی پارە بۆ داعش ناردووە، لەدوای ئەو تۆمەتباركردنەش نیكۆلاس دەبێتە یەكەم پۆلیسی ئەمریكی كە بە تۆمەتی هاوكاریكردنی داعش، لێكۆڵینەوەی لەگەڵ دەكرێت.

شایەنی باسە ئەو پۆلیسە پێشتر لە ساڵی 2011دا ڕۆیشتۆتە لیبیا بۆ شەڕكردن دژی حكومەتەكەی موعەمەر قەزافی.

ش.م