ئەمریكا... ژنێكی مسوڵمان بەهۆی پەچەكەیەوە، لە فرۆشگایەك دەردەكرێت

04/08/2016 - 10:38 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

ژنێكی باڵاپۆشی مسوڵمان لە ویلایەتی ئیندیانای ڕۆژهەڵاتی ئەمریكا بەبیانوی ئەوەی كە پەچەی كردووە ڕێگری لێدەكرێت بچێتە فرۆشگایەك و ژنە مسوڵمانەكەش دەڵێت دەبێت داوای لێبوردنم لێ بكرێت.

 

لە فرۆشگایەك لە ویلایەتی ئیندیانای رۆژهەڵاتی ئەمریكا ژنێكی مسوڵمانی باڵاپۆش كە پەچەی كردووە بە مەبەستی كڕینی شتومەك ڕوو لەو فرۆشگایە دەكات، خاوەنی فرشگاكە داوای لێ دەكات پەچەكەی لاببات یاخود فرۆشگاكە بە جێ بهێڵێت.



ئەو خانمە مسوڵمانە ناوی سارا سافییە لەشاری گاریی ویلایەتی ئیندیانای رۆژهەڵاتی ئەمریكایە و بە خاوەنی فرۆشگاكەی ڕاگەیاندووە كە وەك پێویستییەكی ئایینی پەچەی بەستووە و خاوەنی فرۆشگاكەش ئاماژەی بەوە داوە كە لەو ناوچەیەدا تاوانكاری هەڵكشانی بەخۆیەوە بینیوە و چەند جارێك فرۆشگاكەی تاڵان كراوە.

 

لەبەرامبەر ئەو هەڵسوكەوتەی فرۆشگاكە بەرامبەر ئەو ژنە مسوڵمانەكراوە، لە گرتەیەكی ڤیدیۆیدا كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی فەیسبوك بلاوكراوەتەوە سارا سافی بە كەناڵێكی ناوخۆی ئەمریكای ڕاگەیاندووە پێویستە خاوەن فرۆشگاكە داوای لێبوردن بكات و چاوەڕوانی ئەو هەڵویسَتەدەكات.

 

 

 

سەلام بێستانسوری