سعودییە 10 هەزار كرێكاری هیندی دەردەكات

04/08/2016 - 10:38 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

 

 

لەنێو ووڵاتی سعودیە ژمارەیەكی زۆری كرێكاری هیندی هەیە بەمەبەستی كاركردن لەسێكتەرەكانی خزمەتگوزاری.
بەم دواییە حكومەتی سعودییە رایگەیاند، هەزاران كرێكاری هیندی لەكارەكانیان دووردەخرێنەوەو رەوانەی ووڵاتەكەیان دەكرێنەوە، بۆ ئەو مەبەستە حكومەتی نیودەلهی وەزیرێك رەوانەی ریاز دەكات.
كونسوڵخانەی هیندستان لە شاری جددە رایگەیاندووە، وەزیری كاروباری دەرەوەی ووڵاتەكەی (ڤیجای كومار) بۆ چارەسەركردنی قەیرانی كرێكارانی ووڵاتەكەی گەیشتۆتە ریاز.
كونسوڵخانەكە باسی لەوەكردووە، وەزیری كاروباری دەرەوەی هیندستان، پرسی ئەو كرێكارانەی هیندستان تاوتوێ‌ دەكات كە حكومەتی سعوودیە بەنیازە دەریان بكات.
جێگەی باسكردنە ماوەیەك لەمەوبەر حكومەتی سعودییە رایگەیاندبوو، نیازی دەركردنی (10) هەزار كرێكاری هیندی هەیە.

 

ئـ . كـ