دوو هەزار ئەفسەر له توركیا دووردەخرێنەوە

17/08/2016 - 09:40 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

 

بەپێی مەرسومێكی كۆماری توركیا، بەسەدان ئەفسەری ڕیز هێزەكانی پۆلیس و سوپاو دەستەی پەیوەندییەكان لەپۆستەكانیان دووردەخرێنەوە.

دوای ئەوەی بەشێك لەسوپای توركیا شكستی هێنا لەئەنجامدانی كودەتا بەسەر حكومەت لەبەرواری (15 ی تەمموز)، لەئێستادا حكومەت سەرقاڵی قۆڵبەستكردن و دوورخستنەوەی ئەوانەیە كە بەشدارن لەكودەتاكە.
ئەمڕۆ چوارشەممە حكومەتی توركیا دوو مەرسومی دەركردووەو تێیدا فەرمانكراوە كە دوو هەزار ئەفسەری ڕیز هێزەكانی پۆلیس و سوپاو دەستەی پەیوەندییەكان لەپۆستەكانیان دووربخرێنەوە.
ئەو دوو مەرسومە لەرۆژنامەی فەرمی حكومەت بڵاوكراونەتەوە، باسیش لەوەكراوە كە حكومەت هەڵدەستێت بەداخستنی ئیدارەی پەیوەندییەكان.
لەبەشێكی تری مەرسومەكەدا باس لەوەشكراوە كە سەرۆك كۆمار وەك فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان ژمارەیەك داواكاری گشتی نوێ‌ دادەمەزرێنێت.
لەسەرێكی ترەوە وەزیری دادی توركیا رایگەیاندووە، حكومەت بڕیاریداوە (38) هەزار كەس بەكەفالەت ئازاد بكات، ئەوەش دوای ئەوەی بەتۆمەتی تێوەگلانیان لە كودەتا شكستخواردووەكە رای گرتبوون.

 

ئـ . كـ