نرخی ئەمڕۆی نەوت بزانە

17/08/2016 - 09:54 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

 

 

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخەكانی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان دابەزینێكی كەمیان بەخۆیانەوە بینی، ئەوەش دوای ئەوەی نرخەكان بەرز بوونەوەیان تۆماركردبوو.
بەپێی زانیارییەكان راپۆرتە هەواڵێكی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، ئەوەش پاش ئەوەی جارێكی تر گومان دروست بووە لەهەوڵی ووڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت بۆ بەرزكردنەوەی نرخەكانی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان.
بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە (48.94) دۆلارو بەرمیلێك نەوتی خامیش بە (46.39) دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

 

ئـ . كـ