بۆ یەكەم جار دوای 10 ساڵ لە فەلەستین، بە بەشداری فەتح و حەماس هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت

17/08/2016 - 11:06 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی


بۆ یەكەم جار پاش 10 ساڵ، لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكان لە فەڵەستین دەرگای پاڵاوتنی كردەوە لە بەردەم لیستە بەشداربووەكاندا كە بڕیارە لە تشرینی یەكەمی داهاتوودا ئەنجام بدرێت لە سەرجەم فەڵەستیندا جگە لە قودسی خۆرئاوا و هەریەكە لە بزوتنەوەی فەتح و حەماس دیارترین لیستە بەشداربووەكانن.


هەڵبژاردنی ئەنجومەنە خۆجێییەكان كە بڕیارە لە مانگی تشرینی یەكەمی داهاتوو ئەنجام بدرێت بە یەكەم هەڵبژاردن دادەنرێت لەوكاتە لە سالی 2006 دا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی یاسادانان ئەنجام درا و بزوتنەوەی حەماس زۆرینەی ڕەهای دەنگەكانی بەدەست هێنا.


هەروەك وتەبێژی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكانی فَەڵەستین ئاشكرای كرد كە هەڵبژاردنەكە لەسەر شێوەی لیست و تاكەكە كەسی دەبێت.


بزوتنەوەی حەماس و بزوتنەوەی فەتح و لیستی چەپەكان دیارترین لیستە دیارەكانی هەڵبژاردنەكان دەبن.

 

am