هەوڵی كوشتنی ئیلیزابێس دەدرێت

17/08/2016 - 13:53 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

بە پێی ماڵپەڕی (دەیلی مەیل)ی بەریتانی، گەنجێكی چینی هەوڵیداوە شاژنی بەریتانیا بكوژێت، بە گوێرەی ماڵپەڕەكە ئەو گەنجە لەوانەیە نەخۆشی دەرونی هەبێت.

ماڵپەڕی (دەیلی مەیل)ی بەریتانی دوێنێ سێشەممە (16ی ئابی2016)، بڵاوی کردۆتەوە، قوتابییەکی زانکۆ بە ڕەگەز چینی لە بەریتانیا ھەوڵیداوە، بچێتە کۆشکی باکینگھام و بەو چەقۆیەیی کە لە گۆرەوییەکانیدا شاردبوویەوە، شاژنی ئەو وڵاتە بکوژێت.

ئاماژە بەوە کراوە، گەنجکە بە ناوی (خان جاک)، بەڕەگەز چینی کە پێدەچێت نەخۆشی دەروونی ھەبێت، بە پۆلیسی ئەو وڵاتەی گوتووە، کە بەنیاز بووە ئیلیزابێسی دووەم بکوژێت.

شایەنی باسە كه لە سەرەتای ئەمساڵەوە ئەمە جاری چوارەمە ھەڕەشەی کوشتن لە شاژنی بەریتانیا دەکرێت.

ش.م