ده‌میرتاش:‌ كۆمه‌ڵگای توركیا پێویستی به‌ ئاشتی و دیموكراسی هه‌یه‌

22/08/2016 - 14:43 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌، لە میانەی سەردانیكردنی كەسوكاری قوربانیانی تەقینەوەكەی غازی عەنتاب، رایدەگەیەنێت: لە جیاتی‌ ڕشتنی‌ خوێن و فرمێسك له‌ توركیا پێویستمان به‌ ئاشتییه‌.

سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌، سه‌ردانی شاری غازی عه‌نتابی توركیای كردو له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری قوربانییانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ كۆبوه‌وه‌، له‌ وته‌یه‌كدا بۆ كه‌سوكاری قوربانییان، ده‌میرتاش ڕایگه‌یاند: كه‌سانێك له‌ پشت ته‌قینه‌وه‌كه‌ی توركیاوه‌ن كه‌ گروپێكی تاریكن و ده‌یانه‌وی‌ شه‌ڕی ناوخۆ له‌ توركیادا هه‌ڵبگیرسێنن.


ده‌میرتاش وتیشی: چیتر پێویستیان به‌ ڕشتنی خوێن و فرمێسك نییه‌، به‌ڵكو كۆمه‌ڵگای توركیا پێویستی به‌ ئاشتی و دیموكراسی هه‌یه‌، ئه‌وان له‌ توركیا، پێویستیان به‌ ده‌سه‌ڵاتێكی دادپه‌روه‌ر هه‌یه‌و ده‌بێت ده‌ست له‌ناو ده‌ست، كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ هاوڵاتییانی‌ توركیا چیتر ئازاری گه‌وره‌تر نه‌چێژن.

ش.م