كوردیو دەبێتە سەرچاوە بۆ رۆژنامەیەكی ئیسپانی

22/08/2016 - 21:11 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

ماڵپەری كوردیو دەبێتە سەرچاوەیەك بۆ یەكێك لە هەواڵەكانی رۆژنامەی ماركای ئیسپانی ، كە رۆژنامەیەكی وەرزشی جیهانییە.

رێكان عەزیز نوسەری بەشی وەرزش لە ماڵپەری (كوردیو) دیمەنی هەوڵە خۆكوژییەكەی شاری كەركوكی لە مالپەرەكە بڵاوكردۆتەوە و رۆژنامە ئیسپانییەكە وەك سەرچاوە سوودی لە هەوالەكە وەرگرتووە.

وەك لە گرتە ڤیدیۆییەكە دەردەكەوێت خۆكوژەكە منداڵێكە و درێسی (لیۆنێل مێسی) هێرشبەری یانەی بەرشلۆنەی پۆشیوە ، رۆژنامە ئیسپانییەكەش تیشكی خستۆتە سەر ئەم بابەتە و لە ماڵپەرەكەی بڵاوی كردۆتەوە و لە فەیس بووكیش ئاماژەی بۆ كردووە.

ئەمە جاری یەكەم نییە ماڵپەری كوردیو دەبێتە سەرچاوە بۆ رۆژنامە و هۆكارەكانی راگەیاندنی جیهان ، پێشتریش بۆ چەندین هەواڵ (كوردیو)یان وەك سەرچاوە بەكارهێناوە.