لەبەر ئەم هۆكارانە نرخی نەوت دابەزی

23/08/2016 - 08:22 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/گشتی

 

 

 

دابەزینی ئاستی هەناردەی چینی و خستنە بازاڕی زیاتری نەوتی خاو لەلایەن عێراق و بەرزكردنەوەی ئاستی هەناردەی نەوت لەلایەن نێیجیریاوە، جارێكی تر نرخی نەوتیان دابەزاند.
لەماوەی هەفتەی رابردوو نرخەكانی نەوت بەرز بوونەوەیان تۆماركرد، ئەوەش بەبەراورد بەچەند مانگی رابردوو، ئەوەش بەهۆی نزیك بوونەوەی كۆبوونەوەی سەرانی ئۆپێك دێت سەبارەت بەپرسی جێگیركردنی نرخەكانی نەوت.
چاوەڕوان دەكرێت ئەم هەفتەیە ئاستی هەناردەی نەوتی كەركوك بۆ (150) هەزار بەرمیل نەوت بەرز بكاتەوە، ئەوەش كاریگەری كردۆتە سەر نرخەكان بەشێوەیەكی گشتی.
بەپێی راپۆرتی بازاڕی سووتەمەنی جیهانی، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە (49.16) دۆلارو نرخی بەرمیلێك نەوتی خامیش بە (47.05) دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

 

ئـ . كـ