دوای خۆپێشاندانی كوردەكان، توركیا لەئەڵمانیا نیگەرانە

یەک شەممە, 19 ئازار 2017 19:42

 

 

دوای ئەوەی بە هەزاران هاوڵاتی كوردی دانیشتووی ئەڵمانیا لە دژی دەسەڵاتی سیاسی توركیا خۆپێشاندانیان سازكرد، حكومەتی ئەنقەرە نیگەرانی خۆی لەبەرامبەر بەرلین دەربڕی.

ئاژانسی بی بی سی بڵاویكردۆتەوە، كوردەكانی دانیشتوونی ئەڵمانیا بۆ كۆبوونەوەیەكی گەورە لە شارە جیاجیاكانی ئەو ووڵاتەوە خۆیانیان گەیاندە شاری فرانكفۆرت و ڕێپێوانیان سازكرد.

خۆپێشاندەران دروشمیان لەدژی سەرانی سیاسی توركیا بەرز كردەوەو داواشیان لە هاوڵاتیانی توركیا دەكرد لە گشت پرسی مانگی داهاتووی ئەو وڵاتە، وەڵامی " نەخێر " بدەنەوە.

لە كاردانەوەی ئەم ڕووداوەدا، توركیا پێدانی مۆڵەت بەوەها كۆبوونەوەیەك بەنیشانەی فریوكاریی ئەڵمانیا دەزانێت.

هەر لەم چوارچێوەیەدا (ئیبراهیم كالین) وتەبێژی حكومەتی توركیا بەیاننامەیەكی لەم بارەیەوە بڵاوكردۆتەوەو ڕایگەیاندووە: ئەستەمەو قبوڵ ناكرێت كە لە هەرچی شوێندا ئاڵای پەكەكە هەڵبكرێت، لە حاڵێكدا وەزیرەكانی دەوڵەتی توركیا ئیزنی ئەوەیان پێ نەدرێت تاكو لەگەڵ هاوڵاتیانیاندا دیدار بكەن، چارەنووسی گشت پرسی مانگی ئابیش لەلایەن نەتەوەی توركیاوە روون دەبێتەوە نە ووڵاتانی ئەوروپی.

ئاڵۆزییەكانی نێوان توركیاو هەندێك لە ووڵاتانی ئەوروپی لەوێوە دەستی پێكرد كە هەندێ لە بەرپرسانی پایە بەرزی ئەنقەرە دەیانەویست لە نێوان توركەكانی دانیشتووی ئەوروپا بانگەشە بۆ گشت پرسی مانگی داهاتووی توركیا بكەن، بەڵام ئەوروپییەكان دژایەتیان نواند.

 

ئـ . كـ