ئەڵمانیا : ئەردوگان لە سنووری خۆی لایداوە

دوو شەممە, 20 ئازار 2017 06:11

 

 

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بە هاوتاكەی وەزیری دەرەوەی توركیای وتووە، كە سەرۆكی توركیا لە سنوور لایداوە كاتێك راوێژكاری تۆمەتباركردووە بەوەی كە ڕەفتاری نازییەكانی ئەنجامدابێت.

(سێگمار گابرێل) وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بۆ (مەولود چاویش ئۆغلۆ) ی هاوتا توركییەكەی رایگەیاندووە، (رەجەب تەیب ئەردوگان) ی سەرۆك كۆماری توركیا سنووری خۆی بەزاندووە، ئەوەش دوای چەند جارێك لێدوانی دژی ئەڵمانیا دا لەبارەی ڕێگەدان بە خۆپێشاندانی كوردەكان و پشتیوانی كردن لە هۆڵەندا.

ئەردوگان تانەی لە مێركل داو پێی وت، تۆ وەكو نازییەكان ڕەفتار دەكەیت و ڕێگری دەكات لە وەزیرەكانی حكومەتەكەی بۆ كۆبوونەوەی جەماوەری لەئەڵمانیا.

لەلای خۆیەوە (مارتن شوڵتز) ی سەرۆكی پارتی دیموكراتی هاوبەشی ئەڵمانیا رایگەیاندووە، لێدوانەكانی ئەردوگان لە لێدوانی سەرۆكێك ناچێت و لە سەرۆكی وڵاتێك ناوەشێتەوە ئەو لێدوانانە بدات.

 

ئـ . كـ