55 دادوەری تر دەستبەسەر دەكرێن

دوو شەممە, 20 ئازار 2017 06:51

 

 

دادوەری ئیستەنبۆڵ لە بڕیارێكی لەناكاودا فەرمانی دەستبەسەركردنی بۆ (55) دادوەر دەركرد بە تۆمەتی تێوەگلانیان لەهەوڵی كودەتاو لایەنگری گولەنییەكان.

دادوەر (ئوندەر یامان) دادوەری توركیا لە ئیستەنبۆڵ فەرمانی دەسبەسەركردنی بۆ (55) دادوەر دەركردووە بە تۆمەتی تێوەگلانیان لە كودەتای ساڵی رابردوو، لایەنگری گولەنییەكان.

دوابەدوای ئەو فەرمانە، پۆلیسی دژە تیرۆری توركیا لە ئۆپەراسیۆنێكی بەربڵاودا بە هێرش بۆ سەر ماڵی دادوەرەكان تاكو ئێستا (26) كەسی دەستگیركردووەو ئۆپەراسیۆنەكەش بۆ دەستگیری ئەوانی تر بەردەوام دەبێت.

ئەم فەرمانە لە حاڵێكدا بەڕێوە دەچێت كە بەپێی دەنگی ئەنجوومەنی باڵای دادوەرەكانی توركیا فەرمانی دەركردنی (202) دادوەر دەركراوە.

 

ئـ . كـ