یەكەم رۆژی رەمەزان دیاری كرا

شەممە, 25 ئازار 2017 06:22

 



ئەندامێكی دەستەی گەورە زانایانی سعودییە وادەی یەكەم ڕۆژی ڕەمەزان و یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان و یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربانی دیاری كرد.


بە گوێرەی هەواڵێكی كەناڵی ئێم بی سی سعودی، شێخ عەبدوڵا بن نعێم ئەندامیی دەستەی گەورە زانایانی سعودییە رایگەیاندووە: ڕۆژی شەممە ٢٧ی مانگی ئایار و ڕۆژی ٢٤ی مانگی حوزەیران كە هەر شەممە دەكات، كۆتا ڕۆژی دەبێت واتا ٢٥مانگی حوزویران یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دەبێت كە سێ رۆژ بەردەوام دبێت.

هەروەها ڕاشیگەیاندووە كە جەژنی قوربان لە سەرەتای مانگی ئەیلول ئەمساڵدا دەبێت.

ئەمەش لە كاتێكدا دێت كە هەموو ساڵێك لیژنەی بینینی مانگ لە هەرێمی كوردستان دادەنیشن و دوای بینینی مانگ بڕیار لەسەر دیاریكردنی یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دەدەن، كە جەژنی ڕەمەزان لە هەرێمی كوردستاندا سێ ڕۆژە و جەژنی قوربانیش چوار رۆژە.