راوێژكارێكی سەربازی رووسیا لە سوریا كوژرا

هەینی, 21 نیسان 2017 05:02

 

 

وەزارەتی بەرگری رووسیا كوژرانی راوێژكاری سەربازی ووڵاتەكەی لەسەر دەستی چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆن لە سوریا دووپات كردەوە.

وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگەیاندووە، راوێژكارە سەربازییەكەیان ناوی (سێرگی بۆردۆڤ) ەو لەئەنجامی هێرشێكی چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆن بۆسەر پێگەیەكی هێزەكانیان لە سوریا كوژراوە.

وەزارەتی بەرگری رووسیا باسی ئەو شوێنەی نەكردووە كە راوێژكارە سەربازییەكەی تێدا كوژراوە، بەڵام رەتی كردۆتەوە جگە لەو راوێژكارەی هیچ سەربازێكی تری كوژرابێت، ئەوەش دوا بەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی كوژرانی دوو سەربازی هات لەلایەن میدیاییەكی بەریتانی.

 

ئـ . كـ