جێگری سەرۆكی ئەمریكاو خانەوادەكەی سەردانی مزگەوتیان كرد

هەینی, 21 نیسان 2017 05:21

 

 

جێگری سەرۆكی ئەمریكاو خانەوادەكەی لەووڵاتی ئەندۆنۆسیا سەردانی دووەم گەورەترین مزگەوتیان كرد لەجیهان.

(مایك بێنس) جێگری سەرۆكی ئەمریكاو خانەوادەكەی لەووڵاتی ئەندۆنۆسیا سەردانی مزگەوتی (ئیستقلال) یان كرد لەشاری جاكارتا كە بە دووەم گەورەترین مزگەوت لەجیهان ئەژمار دەكرێت.

لەسەردانەكەدا ژمارەیەك بەرپرسی ئەندۆنۆسیا بەشداریان كرد لەسەردانەكەی جێگری سەرۆكی ئەمریكا بۆ مزگەوتەكە.

بێنس لەلێدوانێكیدا پشتیوانی لەئەندۆنۆسیا كرد بۆ پەیڕەوكردنی ئایینی ئیسلام بەشێوەیەكی میانڕەوی و بنەبڕكردنی تیرۆر.

جێگەی باسكردنە ئەندۆنۆسیا بەیەكێك لە گەورەترین ووڵاتە ئیسلامییەكانی جیهان ئەژمار دەكرێت و لەسەرتاسەری ئەو ووڵاتە زیاتر لە (900) هەزار مزگەوت هەیە، ئەمە جگە لەبوونی چەندین مەزهەبی ئیسلامی.

ئـ . كـ